راچڵەكین-
نرخی نەوتی خاوی برێنت و ڕۆژئاوای تەکساس، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەڕۆژی ڕابردوو بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. نرخی دوێنێی بە 79 دۆلار و 82 سەنت بوو.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس، بە 77 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە کاتێکدا ڕۆژی ڕابردوو بە 75 دۆلار و 70 سەنت بوو.