شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو کێ بوو؟

ڕاپۆرت

10/06/2024     ژمارەی بینراو 346

راچڵەکین-

جوامێرێکی ڕێگای سەختی خەبات و فەرماندە و سەرکردەیەکی لێوان لێو له خاکی بوون پێشمەرگەیەک ، بەڕەوشت ،  ڕاستگۆ دڵسۆز،  بەهیمەت ، خۆڕاگرو کۆڵنەدەر.

* له سەرەتای شۆڕش چەکی شەڕەفی كوردایەتی له شان کردوو گوند بهگوند دەگەڕاو جاڕی هه ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی به گوێی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵدەدا.

فەرماندەیەک بوو سیفەتەکانی جوامێرانه و خۆنوویستانه بوو
هه میشه بەرژەوەندی هاوڕێکانی له پێشەوەی بەرژەوەندی خۆی بوو فەرماندەیەکی بەڕێز و ڕێز لێگیراو بوو لەلایەن خەڵک و سەرکردایەتی بۆ چوونەکانی بەهەند وەردەگیرا.

 

مام جەلال لە وەسفی شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناودا دەڵێت : خۆشناوەکان دەور و کاریگەری بەرچاویان  لە مێژوی شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەكەماندا هەبوە، لەم پێناوەشدا دەیان سەركردەو جوامێرو قارەمانیان بەخشیوە بە نیشتیمان.


شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو دیارترینی ئەو تێكۆشەرانەیە كەوا هەمیشە یەكێتی و یەكێتیەكان شانازی بە خەبات و ماندوبون و قارەمانیەتیەوە دەكەن.

 بەهرام : ناوێكی دیار ،جوامێرێكی ئازا، خۆشناوێك كەوا هەموو شێوازەكانی خەبات و تێکۆشانی تاقیکردیتەوە هەر لە بەشداری كردنی لە دوشۆرش و تا دەگاتە ڕێکخستنە نهێنیەكانی ناو شار و زیندان و دواتر برینداربوون و لە كۆتایشدا شەهیدبونی، لە لێپرسراوێتیشدا زیرەك و بەتواناو هۆشیارو بە هەڵوێست بووە.

جگە لە خۆی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و خاوەن قوربانی زۆرن، بۆیە هەمیشە ناوی لە كاروانی پڕ لە سەروەری كوردستان و مێژوی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە نەمری و بەبەرزی دەمێنێتەوە


* یەکێک بوو له پێشمەرگانەی کە لە ساڵی 1967 پێشمەرگە بوو لەشۆڕشی ئەیلول هەرەسی ساڵی 1974، هەروەها لەمەفرەزە سەرتاییەکان بوو لە شۆڕشی نوێ له سنووری کۆیه.

جەلال ئیلنجاغی پارتیزانی ڕۆژانی سەختی خەبات لەبارەی ئەم شەهیدەوە دەڵێت: بۆ مێژوو ساڵی 1977 بۆ یەکەمجار (4) پێشمەرگه به ناوەکانی بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو چەتۆ کەریمه سوور ڕەفیق زاهیر خدر خۆشناو هاتنه گوندی ئیلنجاغ شەو لای ئێمه مانەوه بەنهێنی بۆ ڕۆژی دوای تر خۆیان کەشف کرد و هاتنه مزگەوت کۆبوونەوەیان بەخەڵکی گوندی کرد تەوەری کۆبوونەوەکه تایبه ت بوو به سەرهەڵدانی شۆڕش و دروست بوونی مەفرەزەکان بۆ دێهاتەکان شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو زۆر به پەرۆش و حەماسەتەوە باسی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی دەکردوو گەشبین بوو به سەرکەوتنی ئەم شۆڕشه و به دیهێنانی مافه ڕەواکانی میللەتەکەمان قسەکانی حەماسی زۆر تێدابوو بۆیە  هزری ئامادەبووانی بۆلای خۆی کێش کردبوو لەگەڵ ئەوەی دۆخێکی زۆر نالەبار و ناسەقامگیر بەسەر گەلەکەمان هاتبوو، وەک خەون وابوو دوای هەرەس جێگای تێڕاامان بوو (2) ڕۆژ پێشمەرگه بمێنێتەوە له ناو جەماوەر بانگەوازی شۆڕش بکات ، چونکه ڕژێم زۆر دڕندانه بەدوای هەواڵی پێشمەرگه دەگەڕا ڕژێم دار و بەردی کردبووه جاسوس و پیاوی خراپ بە تایبەتی موختارى دێهاتەكان .

*شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو درێژەی به خەبات و تێکوشان دا زۆر بە ڕێک و پێکی بەوپەڕی قەناعەتەوه خزمەتی خاک و نیشتمانی کرد.

*بەهۆی دڵسوزی و ئازایەتیەوه پله به پله قۆناغەکانی بڕی بەهۆی بڕیارەکانی شۆڕش و دیسپلین شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو له تەمەنی پێشمەرگایەتی له زۆربەی تیپەکانی سنووری هەولێر پیشمەرگایەتی کردووه.

 


*لە هەر شوێن و جێگایەک بووبێت جێ دەستی دیار بووه له ڕووی کومەڵاتیشەوه پیاوێکی زۆر خوشەویست و خۆنەویست بوو لەگەڵ شەهیدی نەمر حەسەن کوێستانی لە دەڤەری خۆشناوەتی چەندین کێشەی کۆمەلایەتی خەڵکیان چارەسەر کردووە.

*ماوەیەک بەهۆی دەست پاکی و ڕەوشت بەرزی بەرپرسی (سجن) بووە.

*کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو

ـ ناوى تەواوی بەهرام ڕەسول حەسەنە ناسراوە بە بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو.

 

لە 8ـ3ـ1951 لە شاری کۆیە دایکبووە تا پۆڵى سێیەمى ناوەندى خوێندووە.

ساڵی1970 هاوسەرگیری دەکات خاوەن 8 منداڵە بە ناوەکانی کاروان - ڕاسان - کوێستان - پەیمان - تامان - پەیام - شۆخان - داستان

ـ لەشۆرشى ئەیلول بەشدارى کاراى هەبوەو لە ساڵى1967 تا ساڵى 1974 پێشمەرگە بووە.

- لەساڵی 1973 پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

- لەساڵی 1974 وەک فەرمانبەری ئەتفا دادمەزرێ.

ـ ساڵى 1975 تەنزیمی ناو شار بووە لێپرسراوی بەشێک لە هەڤاڵانی ڕێکخستن بووە.

ـ لەساڵى 1976 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووە مەرفرەزەی سەرتایی بووە

ـ لەکۆتایی ساڵى 1976 لەشەرێکى دەستەویەو سەخت لەگەل پیاوانى رژێم لەگوندى حاجى قەڵا لەم شەرەدا شەهید (بهرام ڕەسوڵ) برینداربووە.

ـ لە ساڵی 1976 رژێمى سەدام  دایک و خوشک و برایەکى و خێزانى و دوو منداڵى دەستگیر کرد لەگەل کەسوکارى شەهید دکتۆر خالید ماوەى یەک ساڵ  و سێ مانگ ماینەوە لە بەندینخانەى (عمارە).

ـ لەساڵى 1977بۆ ئەنجام دانى چالاکیەک شەهید دێتەوە ناوشار بەڵام رژێم زانیارى وردى هەبووەو دەستگیریان کردووە ماوەى (8)مانگ بێ سەرو شوێن بووە دواتر دەزانرێ لە هەئیەى خاسەى کەرکوک بوو پاشان ڕەوانەى بەندینخانەى ئەبوغرێب دەکرێ و  لە ژێر تەعزیب و ئەشکەنجەکی زۆر کە هەر 20 نینۆکی پەنجەی دەردەکەن دواجار اعتارف ناکات حوکمی ئەبەدی بۆ دەردەچێت.

ـ  لە لێبوردنە گشتیەکەى ساڵى 1979 ئازاد دەکرێ.

ـ لە ساڵی 1979 پەیوەندى کردۆتەوە بە هەرێمی ٨ی هەولێر لەبەر ئازایی و باگراوندى پێشمەرگایەتى ساڵانی پێشوتری کراوەتە فەرماندە مەفرەزە.

ـ لە ساڵى 1982لە تیپى (90) ى باوەجى کراوەتە فەرماندەى کەرت.
- لە ساڵی 1982 پشتیوانی ڕۆژهەڵات بووە
- ئەندامی 2 کۆنفرانسی کۆمەڵەێ ڕەنجدەران بووە.
ـ لە ساڵى 1983 گواستراوەتەوە تیپى (85) ى بەرانەتى .    
ـ لەساڵى 1984 گواستراوەتەوە بۆ مەڵبەندی 3.               
ـ لەساڵى 1984 گواستراوەوە بۆ تیپی (99) ى بیتوێن.                   
ـ لەساڵى 1985 دەبێتە جێگری تیپ.
- لەساڵی 1985  دەکرێتە بەرپرسی بەندیخانەی خەتێ.
- لەساڵی 1987 دەکرێتە فەرماندەی تیپ.
ـ لەساڵى 1988 ئاوارەی ئێران بووە.
- لەساڵی 1989 دەبێتە ئامیر بەتالێۆن.

 


ـ ئەو شەڕانەی کە تێیدا بەشداربووە...

- حاجی قەڵا
- پشتیوانی ڕۆژهەڵات
- بێتواتە
- شەڕەکانی مەڵبەندی ٣
- قەیوان ماوەت
- دابان هەلاج
- شەڕەکانی سەرکردایەتی
- قاتعی جەیشی شەعبی
- کونە کۆتر و زینەتیر
- کێل کێل
- سەری جوانەگا
- دۆڵی ئالانە
- شەڕەکانی بالیسان و خۆشناوەتی
- لە کاتی ئەنفاڵەکەی خۆشناوەتی ئەرکی گواستنەوەی دیلەکان بووە

* شەهید بەهرام ڕەسوڵ خۆشناو 3 جار بە سەختی بریندار دەبێت و لە لێواری مەرگ دەگەڕێتەوە لە شەڕەکانی حاجی قەڵا - بێتواتە - هەیبەسوڵتان.٠

ـ لەساڵى 1991 بەشدارى ڕاپەرین دەکات و لە رزگارکردنى شاری  زۆربەى شارو شارۆچکەکانى کوردستان ڕۆلى کاراى هەبووە وە بەرپرسی راستەخۆی ڕزگارکردنی تەق تەق شوان  کەرکوک بووە.

ـ لە گەرانەوەى رژێم بۆ ناوچەکوردستانیەکان لە 17 لەسەر 18ی 4 ی 1991 لە چیاى هەیبەت سولتان بە سەختى بریندار دەبێ و رەوانەى ئێران دەکرێ بۆماوەى (3) مانگ لە ژێر چاودێری تەندروستیدا دەبێت.

رۆژی 10/ 6 / 1991 پاش (3) مانگ لە بریندار بوونی شەهید دەبێ و دەگاتە کاروانی نەمران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن