کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە

کوردستان

03/06/2024     ژمارەی بینراو 333

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما تا دوو پلە بەرزدەبنەوە. هاوکات بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانیش دیاریکراوە.

بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1- 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش؛ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 39

سلێمانى: 36

دهۆک :  39

 زاخۆ  : 39

هەڵەبجە : 39

کەرکوک: 41

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران: 26

گەرمیان : 43

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن