پاسەوانی سنوور بۆ کارمەندەکانی: چاودێری ئەکاونتی فەیسبوکەکانتان دەکەین

کوردستان

27/05/2024     ژمارەی بینراو 1235

راچڵەکین-

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ماوەی 24 کاتژمێری داناوە بۆ کارمەندەکانی تاوەکو ژمارەیەک پەیج و ئەکاونت لای خۆیان بسڕنەوە.

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک بڵاویکردەوە، بەپێی راسپاردەی فەرماندەی سنوور ناوچەی/1، ئاگاداری هەموو ئەفسەران و کارمەندەکانیان لە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک و هەر چوار لیوای 21، سێ، دوو و یەک و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی یەک و گشت بەشەکان دەکەنەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو پەیج و ئەکاونتانە لای خۆیان بسڕنەوە کە بوونەتە هۆی ناشرینکردن و ناوزڕاندنی ئەفسەر و پۆلیسەکان.

 

هاوکات داواشیکرد، بە هیچ شێوەیەک ئەو پەیج و ئەکاونتانە نەکەنە هاوڕێ و کۆمێنت و لایک نەکەن، پاشان بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران تووشی سزای یاسایی دەکرێنەوە ئەگەر لەماوەی 24 کاتژمێر لایان بمێننەوە.

 

ئاشکراشیکرد، بۆ ئەو مەبەستە چەند کارمەند و پۆلیسێکیان راسپاردووە چاودێری ئەو پەیج و ئەکاونتانە بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن