راچڵەكین-
بەراورد بەرۆژی رابردوو، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی رێژەیی (نزیک بە دۆلارێک) بەرزبووەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلارو 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 78 دۆلار 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.