راچڵەكین -
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوەو هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراقی فیدراڵ كۆبووەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی كوردستان و پرسە هاوبەشەكانی هەردوولا بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها باسیان لە بەرنامەی كاری حكوومەتی عیراقی فیدراڵ و پلان و ستراتیژی پێشخستنی ئابووری و پەرەپێدان لەتەواوی عیراق، كرد.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، چەند دۆسیەو پرسێكی هاوبەشی نێوان حكومەتی عیراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان خرانە بەر باس و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی هەردوولا لەهەموو بوارەكاندا كرایەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا.