بانکی TBI روونکردنەوە لەسەر تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

ئابوری

14/05/2024     ژمارەی بینراو 735

راچڵەکین-

بانکى تى بى ئای راگەیەندراوێکى لەسەر تەوتینکردنی مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جەخت لە بڕیارى دادگاى فیدراڵى سەبارەت بە بانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران دەکەینەوە و دەبێت بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران لە بانکە حکومییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بێت".

بانکی بازرگانیی عێراق "TBI" دەڵێت، "پابەندبوونی خۆمان بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکەینەوە و دەبێت تەوتینکردنی مووچەى مووچەخۆران لە بانکە حکومییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لیستی ناوی مووچەخۆرانی بنێرێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێبکات."

بانکی بازرگانی عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە :"بانکەکەمان توانایەکی بەرزی کرداریی و تۆکمەی هەیە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن