حەیان عەبدولغەنی: هەوڵدەدەین بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین

عێراق

11/05/2024     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین-

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵدەدەن بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن و دەیانەوێت هەلی کاریش لە بوارەکەدا زیاد بکەن.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان نزیکەی 30 گرێبەستی بۆ کێڵگە نەوتی و غازییەکان داوە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە کاریگەرییان لەسەر دارایی عێراق هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا کێڵگەی غازی ناسریە فراوانتر دەکرێت و چەند پرۆژەیەکی دیکەش دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هەوڵدەدەن بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، دەیانەوێت هەلی کار لە بوارەکەدا زیاد بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن