راچڵەکین-
دوای ئەوەی بۆ چەندین جار وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم دوادەخرێت، رێواز فایەق رایگەیاند :" دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت."
رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمی یەکێتی، لە بارەی هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان دەڵێت، یه‌كێتی پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تووشی لاوازی زیاتر نه‌بێت، بۆیه نابێت رێگه بده‌ین ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
دەشڵێت :"جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه به‌ناوه‌ڕ‌ۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت."
رێواز فایەق لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسوومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، «به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی»، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت."
ئاماژە بەوەش دەکات :"ئێمه پێمانوایه، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی كه ماف ده‌دات به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكات."
لەبارەی ئامادەکارییەکانی حزبەکەیەوە، رێواز فایەق وتی، سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید، به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، دروشمه‌كانی یه‌كێتی، كاروباره لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش دروستكراون، سه‌رۆكی لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، وردكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌ر بازنه‌یه‌كدا كراوه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه.
ناوبراو ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بەهۆکاری لاوازبوونی قەوارەی هەرێم دەزانێت و دەڵێت:" وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان."