راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی هەرێمی
ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی گومرگ و لێخۆشبوون لە قەرزەکانی سەر هاووڵاتییان
دەرکرد.
بەپێی نووسراوەکە،
بڕیارەکان پاڵپشتە بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی 27ی 3ی 2024.
یەکێک بڕیارەکانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی 50 لەسەدییە لە گومرگی سەر
ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو.
هاوکات داشکاندنی سەدا 20 کراوە بۆ کرێی کارەبا لەسەر هاووڵاتییان. لەگەڵ داشکانی هەمان ڕێژە بۆ کرێی
ئاو، خۆڵ و خاشاک، کرێی ساڵانەی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و
رسومانی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
سەبارەت بە کرێی
لێخۆشبوون لە سەرپێچی هاتوچۆش بەڕێژەی 20 لەسەد لە بڕیارەکەدا هاتووە، لەگەڵ کرێی
خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران.
دەقی بڕیارەکەی
وەزارەتی دارایی: