راچڵەكین-
پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێك مووچە وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچەی مانگی شوباتی ڕابردوو وەردەگرن.
بڕیارە سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی بێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ڕەوانە كردووە و هەوڵ دەدرێت، بەر لە جەژن بەغدا مووچەی مانگی سێ رەوانە بكات و بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشبكرێت.