راچڵەكین -
لەشاری ئیستانبوڵ-ی توركیا ئاگر لە بینایەكی 16 نهۆمی كەوتەوەو بەپێی نوێترین ئاماریش، 29 كەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی بێشیكتاش-ی ئیستانبوڵ ئاگر لە ژێرزەمینی بینایەكی 16 نهۆمی كەوتەوەو بەهۆیەوە 29 كەس گیانیان لەدەستداو چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون، كە برینی زۆربەیان سەختە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو نهۆمەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە، یانەیەكی شەوانە بووە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.