راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29
سلێمانی : 26
دهۆک : 27
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکوک : 31
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32