راچڵەكین-
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی خاڵێكیان چونكە كێشەی میراتیان لەگەڵیدا هەبوە، هەوڵیشیانداوە ئۆتۆمبێلی خاڵیان بسوتێنن.
ئاسایشی هەولێر ئەمشەو لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانمان و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر كرد بەناوەكانی (ش، م، ی) و (ع ،س ،م) و(ن، أ، پ) و(ل، م، ك)."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" تۆمەتباری سەرەكی (ش ،م ،ی) لەسەر پارە و میرات بۆتە كێشەی كۆمەڵایەتی لەگەل ماڵی خاڵەكانی و بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەكەی دیكەی چەند جارێك هانداوە لەبەرامبەر بڕێك پارە تاكو هەڵبكوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان."
ئاسایشی هەولێر لەكۆتایی راگەیەندراوەەیدا دەڵێت:" بەو نیازە چەكی بێ مۆڵەتیان بەكارهێناوە و تەقەیان لەماڵی خاڵەكانیان كردوە، دوایین جاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع، س، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەكەی خاڵی دابوو لە گەڕەكی موفتی شاری هەولێر."