وێستگه‌كانی ژیان له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا

هەمەڕەنگ

22/04/2020     ژمارەی بینراو 455

وێنه

ڕاچڵه‌كین-

نزیكه‌ی‌ نیو سه‌ده‌یه‌ وێنه‌گر و فلیمسازی ئه‌ڵمانی" فرانزیسكا ستۆنكل" كاری وێنه‌گرتن ده‌كات، و له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاواز له‌ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقا به‌ كامێراكه‌ی‌ وێنه‌ده‌گرێت و تۆماری ده‌كات و ئه‌و زنجیره‌ فۆتۆیه‌ی‌ له‌ چه‌ندین وڵات تۆماریكردوه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا بڵاویكردۆته‌وه‌.

ئه‌م كاره‌ی‌ ستۆنكل جیاوازیه‌كه‌ی‌ له‌وه‌دایه‌ وێنه‌ی‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی‌ سه‌ر شوشه‌ی‌ شوێنه‌ گشتیه‌كانی تۆماركردوه‌ .

ئه‌وه‌ی‌ كاری ئه‌م وێنه‌گره‌ی‌ جیاوازكردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ته‌ماشای وێنه‌كان ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت له‌نێوان دوو دۆخی ڕاستی و خه‌یاڵدایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین شوێنی جوگرافی گۆڕیوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ ڕه‌گه‌زێكی گرنگ له‌ زنجیره‌ كاره‌كه‌یدا.

دوای ئه‌وه‌ی‌ ساڵی 2009 ستۆنكل سه‌ردانی شاری شه‌نگه‌های چینی كردوه‌ بۆ میهره‌جانی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌ وێنه‌گرتنی ئه‌م دیمه‌نانه‌ كردوه‌ و دواتر سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی‌ كردوه‌ و تا ئێستا 110 وێنه‌ی‌ له‌م شێوه‌یه‌ی تۆماركردوه‌ و له‌ كتێبه‌ نوێكه‌یدا به‌ناوی"  Coexist" كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانی" Kehrer Verlag" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن