بەفر دەبارێـت

کوردستان

18/02/2024     ژمارەی بینراو 1844

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی  ئێوارە ئەگەری نمە بارانی كەمی  پچرپچر هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاكانی هەرێم  لەگەڵ بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵات، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری دابارین لاواز دەبێت . 

سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەهەندێ لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێر, پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ نمە بارانێكی كەم لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆك دەبارێت لەگەڵ كەمێك بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری خۆرهەڵات . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 
سلێمانی : 12
دهۆك : 16
كەركوك : 17
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 17 
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 19 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن