راچڵەكین-
كەشناسی كشتوكاڵی سلێمانی، رێژەی بارانبارین لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاودەكاتەوە، بەپێی ئامارەكەش، سەنتەری شاری سلێمانی و بەكرەجۆ و بازیان و هەڵەبجە، زۆرترین رێژەی بارانیان تێدا باریوە.
ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی باران بارینی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش لە سەنتەری شاردا 41 ملم باران باریوە و كۆی گشتی 377ملم بووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پار لەم كاتەدا كە 337 ملم بوو، بە نزیكەی 41 ملم زیاتر باران باریوە.
دوو رۆژە شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە ناوچەكەمان كردووە و رێژەیەكی زۆر باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان باریوە، لە هەندێك ناوچەشدا بەهۆی زۆری بارانەوە، لافاو دروستبووە و زیان بە سامانی گشتی و تایبەت گەیشتووە.