بەڤیدیۆ.. ئاسایش باندێكی دەستگیركرد ماددەی هۆشبەریان لە كۆم-یان شاردبۆوە

کوردستان

30/01/2024     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان رادەگەیەنێت، كە لە ئێرانەوەی ماددەی (كریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی كوردستان و بەشێكیان لە كۆم-یان شاردبووەوە.

‌‎بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، هێزەكانیان دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد، كە ژمارەیان چوار كەسەو خەڵكی وڵاتی ئێرانن.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكان بەناوەكانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (كریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی كوردستان، لەشێوەی (كەپسول) ئامادەیان كردبوو، بە شێوازی قوتدان لە (گەدەیان) هەڵیان گرتبوو، هەروەها هەندێكی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (كۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، دەستبەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەدا گیرا كە لەجەستەیاندا حەشاریان دابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن