ئەگەر گۆشتی‌ برژاو دەخۆن.. رەچاوی ئەم خاڵانه‌ بكه‌ن

تەندروستی

20/04/2020     ژمارەی بینراو 2485

گۆشتی‌ برژاو

ڕاچڵه‌كین-

زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی دروستكردنی ماددەی‌ شێرپەنجەیان لێدەكرێت، باشتر وایه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیتان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن.

هەوڵ بدەن ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پاچە پارچە بكرێت بۆ پارچەی بچووك بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەربكەوێت، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو (72) پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێ لە بەكتریاو میكرۆب.

كۆشتی برژاو، زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی دروستكردنی ماددەی‌ شێرپەنجەیان لێدەكرێت.

پلەی گەرمی بەرز، دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوری گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوزو دەسوتێت، پێویستە گۆشتی كە لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر.

لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن