حكومەتی هەرێم رۆژانی پشووی ساڵی 2024 بڵاودەكاتەوە

کوردستان

06/01/2024     ژمارەی بینراو 2417

راچڵەكین-  
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژمێری ساڵی 2024 ی بڵاودەكاتەوە كە 25 رۆژ پشوو لەخۆدەگرێت. 

بەپێی ئەو رۆژمێرەی لەلایەن فەرانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، زۆرترین رۆژانی پشووی ساڵی 2024 دەكەونە مانگی نیسان كە حەوت رۆژ پشوو لەخۆدەگرێت، دواتر مانگی ئادارە كە شەش رۆژ پشووی تێدایە.

هەر بەپێی خشتەی رۆژە پشووەكان، مانگەكانی شوبات و ئاب و تشرینی دووەم، هیچ رۆژێكی پشوو لەخۆناگرن. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن