وەزارەتی دەرەوەی عیراق هەڕەشە دەكات

عێراق

04/01/2024     ژمارەی بینراو 354

راچڵەكین -

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگایەكی ئەمنی لەشاری بەغدا دەكات و رایدەگەیەنێت: رووداوەكە پەرەسەندنێكی ترسناكەو مافی خۆیشمانە هەموو رێوشوێنێك بگرینەبەر.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەزایە دەكەین كە ئەمڕۆ پێنجشەممە كرایە سەر یەكێك لە باەرگا ئەمنییەكانی عیراق.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق جەختی لەوەكردووەتەوە، دەستدرێژیكردنەسەر پێكهاتەیەكی ئەمنیی كە پەیوەندیدارە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لەژێر فەرمانی دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، پەرەسەندنێكی ترسناكە و عیراقیش مافی خۆیەتی هەڵوێستێكی توند و هەموو رێوشوێنێك بگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی هەوڵی دەستبردن بۆ خاك و هێزە ئەمنییەكانی ببەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە درۆن بارەگایەكی گروپی چەكداریی نوجەبا لەشاری بەغدا بۆردومانكرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژران و بریندار بوون، كە حاجی ئەبو تەقوا سەركردە لە بزوتنەوەی نوجەبا و بەرپرسی ئۆپەراسۆنەكانی حەشدی شەعبی لە پشتێنەی بەغدا، لەناو كوژراوەكاندایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن