مەكتەبی سیاسی پارتی
راچڵەكین-
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرای كوردستان كۆبوەوەو تیایدا بڕیاردرا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی كۆببنەوە.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە" لە کۆبووەکە تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی دواین پێشهاتەکان و پشتیوانیکردن لە هەولەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێکارانەی حکوومەت گرتبووینەبەر کرا."
وتیشی:" قسەکردن لەسەر پێکهێانی کابینەی نوێ حکوومەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی و دووپاتکردنەوە لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە یاسایی و داراییەکانی خەڵكی کورستان، کە پێویستە لە کابینەی داهاتوو لەبەرچاوبگیرێت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە."