پشتیوان سادق: بەغدا ئاستەنگی تر لەبەردەم ناردنی مووچە دروستدەكات

کوردستان

09/12/2023     ژمارەی بینراو 737


راچڵەكین- 
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ مەرجی دیكەی داناوە بۆ ئاستەنگ دروستكردن لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "حكومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان گوتووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین، پێویستە هەرێمی كوردستان مووچەی سەدا 40ی دیكە لە داهاتی خۆی دابین بكات".

بە وتەی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم:"مەرجێكی دیكە ئەوەیە كە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتی ناوخۆ رادەستبكات"، ئاماژەی بە سەردانێكی تری چاوەڕوانكراوی شاندێكی هەرێمی كوردستانیش كرد بۆ بەغدا كە "لە نزیكترین دەرفەتدا دەبێت". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن