راچڵەكین-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، دوای كۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەست لە غەززە، بە هەموو هێزی سەربازییەوە دەست بە ئۆپەراسیۆن دەكەنەوە.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجیان كۆتایی هێنانە بە حەماس و گەڕاندنەوەی دیلەكانە بۆ ئیسرائیل.
كاتژمێر 8:00 بەیانیی ئەمڕۆ هەیینی، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەكدارەكان لەغەززە چووە بواری جێبەجێ كردنەوە، بە گوێرەی رێككەوتنەكەی نێوانیان، ئیسرائیل بۆ هەر بارمتەیەك دەبێت 3 زیندانی فەلەستینی ئازاد بكات. لە ماوەی ئەو چوار رۆژەشدا چەكدارانی حەماس 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەكەن.