راچڵەكین-
بە تۆمەتی كاری ئابڕوبەرانە و زیان گەیاندن بە ئاكاری گشتی، لیژنەی ناوەڕۆكە نزمەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی "ئوم لول" و "فرانكۆ" رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن لیژنەكەوە بڵاوكرایەوە"رێكاری یاسایی لە دژی تۆمەتبار هەدیل خالد عەبد ناسراو بە (ام اللول) و تۆمەتبار محەمەد خەڵەف سەداع، ناسراو بە (فرانكۆ) گیرایەبەر، بە هۆی ئەنجامدانی كاریی ئابڕوبەرانە و زیان گەیاندن بە ئاكاری گشتی".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"دادگای لێكۆڵینەوەكان لە كەرخ كە پسپۆڕە لە كەیسی پەخش و بڵاوكراوەكان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە دەركرد".