راچڵەكین-
سەرچاوەیەك ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی حەشدی شەعبی دەكات لە بۆردومانەكەی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی حەشد لە ناوچەی جەرف سەخەری باكووری پارێزگای بابل.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، ژمارەی كوژراوانی بۆردومانەكەی ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی بۆ 6 كوژراو بەرزبووەتەوە، ژمارەكەش شیاوی زیادبوونە بەهۆی سەختی برینی هەندێك لە بریندارەكان.
پێشتر سەرچاوەیەك باسی لە كوژرانی 4 چەكداری حەشدی شەعبی و برینداربوونی ژمارەیەكی تر كردبوو، بەهۆی ئەو بۆردومانەی كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریكاوە كرایەسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخەری سەر بە پارێزگای بابل.