راچڵەكین-
بنەماڵەی فرسەت مەلەكی روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكەنەوە تێدا سوپاسی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی و بە تایبەت هێزە ئەمنییەكانی سنووری راپەڕین دەكەن.
بەپێی روونكردنەوەیەك كە لەلایەن بنەماڵەی فرسەت مەلەكی بڵاوكرایەوە"وەك هەموولایەك ئاگاداربوون لە چەندمانگی ڕابردوودا دەستێكی ڕەش لەنزیك گوندی قەمتەران هەستان بەشەهید كردنی (كاكە فرسەت مەلەكی) هەرلەسەرەتای ڕووداوەكەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وهێزە ئەمنیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی وبەتایبەت هێزەئەمنیەكانی سنوری ڕاپەڕین زۆر بەووردی دەستیان بەلێكۆڵینەوەو بەدواداچون كرد لەسەر ڕووداوەكە بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیركردنی تاوانبارانی ڕاستەقینەی ڕووداوە كە كە دڵسوزانە ولەخۆبووردوانە بەردەوام بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێك لەسەرتاوانەكە دەكرد، لەكۆتایدا توانیان تاوانباری ڕاستەقینە وبكوژی شەهید (فرسەت مەلەكی) بدۆرنەوە.
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە"بەناوی بنەماڵەی شەهید(فرسەت مەلەكی) بەپێویستمان زانی لێرەو سوپاس وپێزانین ودەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی سنوری پاریزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بكەین بەتایبەت دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین كە توانیان تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزنەو".
لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا بنەماڵەی فرسەت مەلەكی دووبارە سوپاس وپێزانین ئاراستەی هێزەئەمنیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات كە توانیان تاوانباری راستەقینەی رووداوەكە بدۆزنەوە.
دەقی روونكردنەوەكە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆڕای گشتی
وەك هەموولایەك ئاگاداربوون لە چەندمانگی ڕابردوودا دەستێكی ڕەش لەنزیك گوندی قەمتەران هەستان بەشەهید كردنی (كاكە فرسەت مەلەكی) هەرلەسەرەتای ڕووداوەكەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وهێزە ئەمنیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی وبەتایبەت هێزەئەمنیەكانی سنوری ڕاپەڕین زۆر بەووردی دەستیان بەلێكۆڵینەوەو بەدواداچون كرد لەسەر ڕووداوەكە بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیركردنی تاوانبارانی ڕاستەقینەی ڕووداوە كە كە دڵسوزانە ولەخۆبووردوانە بەردەوام بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێك لەسەرتاوانەكە دەكرد
لەكۆتایدا توانیان تاوانباری ڕاستەقینە وبكوژی شەهید(فرسەت مەلەكی) بدۆرنەوە
بەناوی بنەماڵەی شەهید(فرسەت مەلەكی) بەپێویستمان زانی لێرەو سوپاس وپێزانین ودەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی سنوری پاریزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بكەین بەتایبەت دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین
كە توانیان تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزنەوە
دووبارە بەناوی بنەماڵەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەئەمنیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین
بەناوی بنەماڵەی شەهید(فرسەت مەلەكی)
20/11/2023