راچڵەكین-
دوو فەرماندەی نوێ بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ئەنبار دیاریی دەكرێن.
بەپێی میدیاكانی عیراق، وەزارەتی بەرگری دوو فەرماندەی نوێ بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ئەنبار دیاریی دەكات كە بریتین لە لیوا روكن ساڵح حرز بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و لیوا روكن رەعد جبوری بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار.
دانانی فەرماندەیەكی نوێ لە كەركوك، لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراق، لەكاتێكدایە كە لەئێستادا هەڵمەتی هەڵبژاردن لە پارێزگاكەدا بەڕێوەدەچێت و دۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و ناوچەكە بە قۆناغێكی ناسكدا تێدەپەڕێت.