راچڵەكین-
نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا هەندێك بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بە 158 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 158 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی كردنەوەی بازاڕ كە 100 دۆلار بە 157 هەزار و 600 دینار بوو، هەندێك بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.
وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.