ڕاچڵەکین سپۆرت -
کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی، زۆر دڵخۆش دەرکەوت، شەوی ڕابردوو هاتریکی تۆمارکرد لە بردنەوەی گەورەکەی هەڵبژاردەکەی بەسەر جەبەل طارق (14-0)، لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024.
مباپێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” نووسیویەتی: “ئێوارەیەکی لەبیرنەکراو”.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تۆمارکردنی 300 گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا، وتی: "ئەوە بەشێکە لە کارەکەم، هەندێک یاریزان هەن لە ژیانی وەرزشیدا 800 یان 850 گۆڵیان تۆمارکردووە".
لە کەناڵی TF1ی فەرەنسی بەردەوام بوو و وتی: "300 گۆڵ ژمارەیەکە کە زۆر دڵخۆشم دەکات، دەبێت بەردەوام بم و لەگەڵ پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی نیشتمانیدا پێشبکەوم".
هەروەها لەکەناڵی ئاڕ ئێم سی لێدوانێکیدا و وتی: "سەرکەوتنێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، ئارەزووی بەهێزمان هەبوو بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی، و زۆر بە جددی مامەڵەمان لەگەڵ یارییەکەدا کرد".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گەیشتن بە 300 گۆڵ ئامانج دەستکەوتێکی نوێیە بۆ من، بەڵام لە پلەی دووەمدا دەمێنێتەوە، چونکە تیپەکە ئاستێکی ناوازەی بەکۆمەڵی پێشکەش کرد، ئەوە تەنها هەنگاوێکە، هەوڵدەدەم بۆ هەمیشە یەکلاکەرەوە بم".