باوکی لویس دیاز: کوڕەکەم خەونی ئەوەیە یاریی بۆ ئەم یانە گەورەیەی ئیسپانیا بکات

وەرزش

18/11/2023     ژمارەی بینراو 226

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی خەونی ئەوە دەبینێت ڕۆژێک بچێتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

بابەتەکە پەیوەندی بە هێرشبەری یانەی ڕیدزەوە هەیە، لویس دیازی کۆڵۆمبی، لە میانی لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی تیشکی خستووەتە سەر و باوکی ئەو یاریزانە دەڵێت: "ڕاستییەکە ئەوەیە کە من لە ئێستادا زۆر شت لەبارەی بارسێلۆنا نازانم، بەڵام ڕاستە لویس هاندەرێکی دڵسۆزی بلاوگرانایە و حەز دەکات ڕۆژێک لە ڕۆژان درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئێستا سوپاسی پۆرتۆ و لیڤەرپوڵ دەکەم بۆ شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ لویس و چۆن پێشوازییان لێکردووە.

ڕوونیشیکردەوە، لویس یاریزانێکە بە ئاسانی کەسانی دیکە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، بەهۆی شێوازی مامەڵەکردنی و خۆبەزل نەزانینی و کارەکانی و خۆبەخشییەکەی، یاریزانێکی زۆر پابەندە، ئەگەر بچێتە بەرشەلۆنە هیچ کێشەیەک نابێت، چونکە هیچ کێشەیەک نابێت تیپێکی گەورەیە و یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان”.

لویس دیاز گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیە و لە هاوینی 2027 کۆتایی دەبێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن