راچڵەكین-
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پێنتاگۆن" ژمارەی ئەو هێرشانە لە سوریا و عێراق كراونەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا دەكات.
بەپێی راگەیەوندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە" لەماوەی مانگێكدا بەگشتی 58 جار هێرش كراوەتە سەر بنكە و سەربازەكانمان لە سوریا و عێراق".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەو هێرشانە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێرانەوە ئەنجامدراون".
پێشتر پێنتاگۆن رایگەیاندبوو، 56 سەربازی ئەمریكایی لە 46 هێرشدا كە كراوەتە سەر هێزەكانیان لە عێراق و سوریا، برینداربوون.