نەتانیاهۆ: بەرمتەكانمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە

جیهان

17/11/2023     ژمارەی بینراو 542


راچڵەكین- 
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هیچ دەستەواژەیەكی بەهێز لەبارەی بوونی ژمارەیەك لە بارمتەكان لە نەخۆشخانەی پزیشكی شیفا نییە، رەوتیشكردەوە هێزەكانیان لەكاتی هەڵكوتانە سەر نەخۆشخانەكە بارمەتەكانیان دۆزیبێتەوە. 

نەتانیاهۆ لە دیمانەیەكی لەگەڵ "سی بی ئێس ئیڤیننگ نیوز"ی ئەمریكایی رایگەیاند:"دەستەواژەی بەهێز هەبوون لەبارەی بوونی بارمتەكان لە نەخۆشخانەی شیفا، ئەمەش یەكێك بوو لە هۆكارەكانی چوونە ناوەوەی هێزەكانمان بۆ نێو نەخۆشخانەكە". 

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل:"گەر ئەوان لە نەخۆشخانەكەدابوونایە رزگارمان دەكردن، بەڵام حكومەتەكەیان زانیاری هەواڵگری لەبارەیانەوە هەیە"، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی لەو بارەیەوە بخاتەڕوو. 

نەتانیاهۆ بە بێژەكەی راگەیاند:"چەند قسە كەمتر بكەن، باشترە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن

بەپەلە

لەبارەی نەوتی کەرکووک سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە