ئەزهەر لەبارەی غەززەوە داوایەك لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات

جیهان

13/11/2023     ژمارەی بینراو 291


راچڵەكین- 
ئەزهەر داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات،لەبەرامبەر ئەنجامدانی"كۆمەڵكوژیی و تاوانی جەنگ" لە غەززە، ئیسرائیل دادگایی بكرێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن ئەزهەرەوە بڵاوكرایەوە"داوا دەكەین ئیسرائیل لەبەرامبەر گۆشەگیركردنی تەواوەتی كەرتی غەززە و رێگرتن لە گەیشتنی سوتەمەنی و پێداویستییە پزیشكییەكان بە نەخۆشخانەكان و كوشتنی نەخۆشەكان و منداڵان لە نەخۆشخانەی شیفا، دادگایی بكرێت". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"داوا لە رزگاریخوازانی جیهان و دەستە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەین، پەلە بكەن لە شكاندنی گەمارۆی نا مرۆڤانەی سەر نەشخانەكان و فەرمانگە تەندروستییەكان لە غەززە، چونكە بێدەنگی بەرامبەر بەو تاوانانە، مایەی شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، بەرپرسیارێتی ئەو تاوانە قێزەونانەش دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكەن و بێدەنگن بەرامبەر بە تاوانەكانی". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن