باران دەبارێت

کوردستان

13/11/2023     ژمارەی بینراو 544


راچڵەكین - 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانی كەمی پچر پچر لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان .

سبەی سێ شەممە، ئاسمان لەزۆربەی ناوچەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەل نمەباران لەناوچە شاخاوویە سنووریەكانی باكوور، لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ  كاریگەری دابارین زیاتر دەبێ بەشێوەی پچرپچر ناوچەكانی تری هەرێم  دەگرێتەوە.  

مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9    ) كم  دەبێت. لەكات و شوێنی ناوچەكانی دابارین لەنێوان (5- 6  ) كم دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك نزم  دەبێتەوە  بە ( 1-2 )پلە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەكان بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  26 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 24  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 26 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  29  پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
سۆران  : 22 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن