لەسەر جۆرێكی مەمەی شیری منداڵان هۆشداریی دەدرێتە هاووڵاتیان

کوردستان

31/10/2023     ژمارەی بینراو 412



راچڵەكین- 
قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لەبارەی  مەمەی شیری منداڵ  و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستكاریكردنی پلەبەندی و قەبارەكەیەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر مەمەی شیردا گرتووە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوكرایەوە"بەهۆی دەستكاریكردنی قەبارە و پلەبەندی و ژمارە‌ی سەر ئەو مەمەشیرانەی كە شیری منداڵی تیادا دەگیرێتەوە، لیژنەی هاوبەشەی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆر مەمكە شیری ساختەكراودا دەگرێت، كە لە ئەگەری بەكارهێنانیدا كێشەی تەندروستی دروست دەكات و كاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر گەشەی منداڵ و بەتایبەتیش كۆئەندامی هەرس". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەو مەمكە شیرەی لیژنەكە دەستی بەسەردا گرتووە، ساختەكراوی ماركەی (AVENT)ـی جیهانییە، لە بری (ML30) ئاو بۆ گرتنەوەی شیر تەنها (ML15) دەگرێت، ئەمەش زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت‌". 

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت"كەمكردنەوەی ئەوبڕە ئاوە بۆ گرتنەوەی شیری منداڵ وادەكات كە پێكهاتەكانی شیرەكە بەباشی نەتوێتەوە، كاتێكیش منداڵەكە دەیخوات لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشەی تەندروستی بۆ ریخۆڵە و گەده دروست بكات‌، بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو مەمە شیرانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن