شەربەت
ڕاچڵهكین-
كاتێك ئێمە 1 پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ دروست دەكەین بە لایەنی كەم ۲ پرتەقاڵی گەورەی دەوێت، واتە پەرداخە شەربەتە پرتەقاڵەكە نزیكەی ۱۸٠ كالۆری دەكات و و لە ناویشیدا هیچ بڕێك ریشاڵمان نییە، واتە شەربەتەكە دەخۆینەوەو هیچ هەستێكی تێر بوونمان ناداتێ. چونكە تا زیاتر ئەو خواردنەی دەیخۆین ریشاڵی تێدا بێت، ئەوا ئەو خواردنە دەتوانێت زیاتر هەستی تێریمان بداتێ و درەنگ تر حەز بە خواردنی شتێكی تر بكەینەوە، لهم بابهتهدا دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك باس لهوه دهكات ئاخۆ میوهكان باشتر وایه وهك خۆیان بخورێن یان بكرێن به شهربهت.
دكتۆره ئیسرا دهڵێت" ریشاڵی ناو خواردنەكان زۆر پێویستە بۆ تەندروستی جووڵەی ریخۆلەكان و دوور بوون لە قەبزی و هەندێك جۆری ریشاڵ دەوری هەیە لە زیاد بوونی بەكتریای سوودبەخش لە ناو پۆشی ریخۆلەكان و هەروەها دابەزینی كۆلیسترۆلی خراپی ناو خوێن.
بەڵام كاتێك پرتەقاڵەكە بە ئاسای دەخۆین، زۆربەمان لە یەك پرتەقاڵی مامناوەند زیاترمان پێناخورێت چونكە ئەو برە ریشاڵهی تێیدایە وا دەكات زۆرخۆری تێدا نەكەیت. واتە نزیكەی ۹٠ كالۆریمان دەست دەكەوێت بەڵام ئەم جارە لەگەڵ برە ریشاڵێكی باشیشدا كە بە نزیكەی ۳ گرام دەبێت (كە بە پێی رێنماییە نوێكان رۆژانە بۆ كەسێكی گەورە پێویستی بە ۲٥ـ۳٠ گرام ریشاڵ هەیە كە لە خواردنەكانیدا هەبێت.
كەواتە كامیان هەڵبژێرین؟ بێگومان پرتەقاڵەكە وەكو میوەی نەك وەكوو شەربەت، ئەگەر لە حاڵەتێكدا هەر حەزت لێبوو بە شەربەتی ئەوا با پەرداخێكی بچووك (۱٥٠ مل ) زیاتر نەبێت كە دەیخۆیتەوە.