ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی فۆرمی حەج پڕدەكەنەوە

کوردستان

14/10/2023     ژمارەی بینراو 575

راچڵەكین-  

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسانە ئاگاداردەكاتەوە كە فۆڕمی حەج پڕ دەكەنەوە و دەڵێت، پێویستیان بە فۆتۆكۆپی چەند بەڵگەنایەك دەبێت. 

بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە"هەر كەسێك فۆڕم پڕبكاتەوە بە مەبەستی ناونووسین بۆ حەج دەبێت، فۆتۆكۆپییەكانی، پسولەی خۆراك. پاسپۆرت، كارتی زانیاری، كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی كەسی و یەك وێنەی كەسی پێبێت". 

بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، ، ئەو كەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەكەنەوە نابێ تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمتر بێت، دەبێ دانیشتووی هەرێمی كوردستان بن، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە  لە نووسینگەكانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەبێت، پێویستە لە ماوەی چوار رۆژدا فۆڕمەكە بگەڕێننەوە ئەو شوێنەی كە فۆڕمەكەی لێوەرگرتووە، لەو وادەیە دوابخرێت مافی ئەوەی نابێت ناوی بچێتە ناو تیر و پشك.

هەر لە رێنماییەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، هەر هاووڵاتییەك پێشتر حەجی كردبێت، بۆی نییە ناوی خۆی تۆمار بكات، ئەگەر تۆماریشی بكات، لەكاتی ئەنجامدانی تیروپشك فۆڕمەكەی پوچەڵ دەكرێتەوە، تەنیا ئەو كەسانە نەبێت كە بۆ هاوەڵی كەسێكی دیكە حەج دەكەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەكەن.

سبەینێ‌ یەكشەممە 15/10/2023، ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەكات و هەر كەسێك دەیەوێت حەج بكات، دەتوانێت لەو رێكەوتەوە لە نووسینگەكانی حەج و عومرە فۆڕم وەربگرێت. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن