راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانە دەدەنە دادگا كە هەڕەشە لەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەكەن كە بایكۆتیان شكاندووە و ئەگەر دەربكەوێت مامۆستان دوردەخرێنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوكرایەوە"ماوەیەكە چەندین ھەژمار، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا، كەوتوونەتە بێڕێزیكردن و سوكایەتی و ھەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی كە دەستیان بە دەوامكردن كردووەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"وەزارەتی پەروەردە بە رەسمی دەزگای ئاسایشی كوردستانی لەو ھەڕەشە و بێڕێزیكردنە ئاگاداركردووەتەوە و رایگەیاندووە، كە سكاڵای یاساییان ھەیە و دەیانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بكەنەوە و قبوڵ ناكەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوكایەتییان پێبكرێت".
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت"پاش ئەوەی دەركەوت ھەر یەك لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان ھەیە، ئەو پلەیان بە بڕیارێكی رەسمی لێوەردەگرنەوە".