کۆمان: حەزناکەم ئەم یانەیە ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

وەرزش

11/10/2023     ژمارەی بینراو 185

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کینگسلی کۆمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن هیوای ئەوە ناخوازێت یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "وەک یاریزانێکی لاوی پاریس لە ڕابردوودا حەزدەکەم تیپەکە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت".

یاریزانە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئێستا لە یانەی بایرن میونشن یاری دەکەم، هیوادارم ئەوە ڕوونەدات".

کۆمان (27 ساڵ) باسی لە بڕیارەکەی کرد بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2014، بۆ ئەوەی بچێتە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

هێرشبەرەکەی بایرن میونشن دەڵێت، پێموایە لەو کاتەدا بڕیارێکی دروستم دا، بەو پێیەی لەو کاتەدا دۆخەکە تەواو جیاواز بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەبێ گوێدانە یانەکە یان هەر تیپێک، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ شتێکی ئاسان نییە".

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بەڵام لەوەتەی ڕۆشتم پاریس سانجێرمان زۆر گەشەی کردووە، و بووەتە شوێنکەوتوویەکی گەورە، و پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن