راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین دەكات كە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسیی رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت لە شەوی دووشەممە، 9ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و رۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت.
بە وتەی محەممەد كەمال، پێشبینی دەكرێت بارانبارینی ئەم هەفتەیە لەنێو شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بێت؛ لە هەولێر و دهۆك لاواز دەبێت؛ گوتیشی، "بارانی زۆر لە قەزای سۆران دەبارێت و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 15 میلیمەتر ببارێت؛ لە ئیدارەی راپەڕینیش بارانی باش دەبارێت."