راچڵەكین-
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، ساڵانە لە ڕۆژی 12ی (ربیع الاول)ی كۆچی، دەكرێتە پشووی فەرمی.
ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی پشووە فەرمییەكانی بەپێی (ڕۆژمێری بۆنە و پشوو)ەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی خشتەكەش، ڕۆژی پێنج شەممە 28ی ئەیلول دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.
لەمساڵدا، ڕۆژی لەدایكبوون پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)ـ “مەولود”، كە لە 12ی (ربیع الاول)ی كۆچیدایە، دەكاتە رۆژی پێنج شەممە 28ی ئەیلول، بەو بۆنەیەشەوە ئەو رۆژە دەكرێتە پشووی فەرمی.