راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با / مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ-مامناوەند ( 10– 15) کم /ک دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی :36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی