راچڵەكین-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت پەیامێكی بڵاوكردەوە و بەپێویستی زانی لێكۆڵینەوە بكرێت و راستییەكان ئاشكرا بكرێن.
بەپێی پەیامێك كە ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە"ڕووداوەكەی فرۆكەخانەی عەربەت دڵگرانی كردووین. پێویستە بە زووترین كات لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكوڵینەوەیەكی ورد لە هۆكار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بكەن و ڕاستیەكان ئاشكرا بكرێن".
هەر لە پەیامەكەی مەسرور بارزانیدا هاتووە"سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان".
دوێنێ دووشەممە، هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆر شەهیدبوون.