راچڵەكین–
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 92 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.