چاڤی هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

وەرزش

17/09/2023     ژمارەی بینراو 233

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ یەکشەممە چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە میانی ڕاهێنانە کۆمەڵەکانی یانەکەی، هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، ئەمڕۆ بەشداری بەشێک لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی کردووە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە هەنگاوێک لە وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی دوورە بۆ گەڕانەوە بۆ یارییەکان.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر ئاراوخۆ بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری مەشقەکانی سبەینێ بکات، ئەوا ڕەنگە پەیوەندی بە پێکهاتەی بەرشەلۆنەوە بکات بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڕۆیاڵ ئەنتۆرب لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

ئاراوخۆ لە کاتی مەشقەکانی تیپەکەدا لە ١٧ی ئاب تووشی پێکان بوو لە ماسولکەی دوو بڕبڕەی ڕان لە قاچی چەپیدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن