لەبارەی دۆلارەوە ئەمریكا هۆشداریی دەداتەوە بە عیراق

ئابوری

14/09/2023     ژمارەی بینراو 884

 

راچڵەكین- 

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، بانكی ناوەندی عیراق دەبێت چارەسەری ئەو مەترسییە بەردەوامانە بكات كە لە ئەنجامی خراپ بەكارهێنانی دۆلار لە بانكە بازرگانییەكانی عیراقدا دروست دەبێت، تا سزای نوێی بەسەردا نەسەپێنرێت كە كەرتی دارایی وڵاتەكەی دەكاتە ئامانج، ئاماژەی بە ساختەكارییەكانی سپیكردنەوەی پارە و خۆدزینەوەی ئێرانیش كرد لە سزاكان.

بەرپرسەكەی ئەمریكا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕایگەیاندووە كە "وێڕای ئەو هەڵمەی كراوە، هێشتا بانكی دیكەی عیراقی هەن كە خۆیان لەمەترسییەكان نزیكدەكەنەوە، پێویستە بەئاگابن". 

بە وتەی ئەو بەرپرسە"ئەو كارانەی عیراق لە مانگی تەمموزدا ئەنجامیدا، لەسەر بنەمای ئاماژەیەكی ڕوون بووە بۆ چالاكییە داراییە نایاساییەكان، ئەو تاوانانەی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە لەبەرچاو دەگیرێن، بریتین لە سپیكردنەوەی پارە، بەرتیل، زەوتكردن، گەندەڵی و ساختەكاری".
 
یەدەگی لەئێستادا زیاترە لە 100 ملیار دۆلار كە لە ئەمەریكایە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پشت بە نیازپاكی واشنتۆن دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لەوەی داهات و پارەی فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكە ناچێتە ژێر سزاكانی ئەمریكاوە.
 
لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوان لەدژی بەكارهێنانی نایاسایی دراوی ئەمریكایی، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، واشنتۆن ڕێگری لە 14 بانكی عیراقی كرد مامەڵە بە دۆلار بكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن