لە جیهاندا 333 ملیۆن منداڵ لە هەژاری ڕادەبەدەردا ژیان بەسەردەبەن

جیهان

13/09/2023     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین-

سندوقی هاوكاری منداڵانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسێف)، بڵاویكردەوە 33 ملیۆن منداڵ كە دەكاتە نزیكەی یەك لەسەر شەشی منداڵانی جیهان، لە هەژاری ڕادەبەدەردا دەژین.

یونسێف و بانكی جیهانی ڕاپۆرتێكیان لە ژێر ناوی "ئەو منداڵانەی بەپێی سنووری برسێتی نێودەوڵەتی لە هەژارییدا دەژین" بلاوكردەوە كە بە هاوبەشی ئامادەیان كردووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ڕۆژێكدا لە خوار دوو دۆلار و 15 سەنتەوە دەژین و وەك "لە هەژاری ڕادەبەدەردا دەژین" دادەنرێن، لە ساڵی 2013ەوە تا 2022 سەدا 13 كەسی كردووە و دابەزیوە و، لە 383 ملیۆنەوە داكشاوە بۆ 333 ملیۆن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كە هەفتەی داهاتوو لە نیویۆرك دەست پێ دەكات تاوتوێ دەكرێت و، ئەگەر بەم خێرایی بڕوات، ئەوا هەتا ساڵی 2030 ناتوانرێت بە ئامانجی نەهێشتنی هەژاری منداڵان بگات.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ناوچەی ئەفریقای ژێر سەحرا، گەورەترین كێشەی هەژاری منداڵانی هەیە و سەدا 40ی ئەو منداڵانەی "لە هەژاری ڕادەبەدەردا دەژین" لەم ناوچەیەدان.

لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە كە ڕێژەی هەژاری منداڵ لە ساڵی 2013دا لەم ناوچەیەدا سەدا 54.8 و لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتووەتە سەدا 71

لە ڕاپۆرتەكەدا یونسێف و بانكی جیهانی داوایان لە حكوومەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە نەهێشتنی هەژاری منداڵ بكەنە پێشینەی كارەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن