قائیمقامییەتی هەڵەبجە راستیی رووداوەكەی ئەمڕۆ ئاشكرا دەكات

کوردستان

30/08/2023     ژمارەی بینراو 2384

راچڵەكین-

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێكی سەربازی و ئیداری وەڵامی قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بكات.

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" لە ماوەی رابردوودا سكاڵایەكی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامەو تەلەفوونەوە بۆ قائیمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاتوو نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە بەمەستی بەدواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی رایكردنی مامەڵەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی كرد."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" قائیمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە كردووە كە بەیەكەوە بچن گوێ لە سكاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەی دەكەن تا لەنزیكەوە لە كەموكووڕییەكان بكۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێكی سەربازی و ئیداری وەڵامی بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بكات."

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" قائیمقامی هەڵەبجەش پارێزگارو سەرو خۆی لەم كارە ئاگادار دەكاتەوە، داواش دەكات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بكرێت كە كەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەركەكەی."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن