ئیدارەی راپەڕین؛ پێنج كەس دەستگیر دەكرێن

کوردستان

21/08/2023     ژمارەی بینراو 843

راچڵەكین-
  
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێنج بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد.

هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوای لێكۆڵینەوە و بەدەستهاتی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٩ لە شاری سلێمانی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، (پێنج)تۆمەتباری بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ( ٦٠٠٠ )گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (ماریجوانە و شیشە)

تۆمەتباران:
٠ ( ێ‌، ڕ، س ) لەدایكبووی ١٩٦٩ 
٠ ( ئ، ن، ی ) لەدایكبووی ١٩٨٣
٠ ( ێ‌، ق، ێ‌ ) لەدایكبووی ١٩٨٥
٠ ( ه، ن، ح ) لەدایكبووی ١٩٩٤
٠ ( ئ، ن، ن ) لەدایكبووی ١٩٩٦

لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەكانی ( ٢٥ و ٢٦ و ٣٠ ) ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.





داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن